ئەمجەد ساعدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

10:06 - 27 رێبەندان 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندان، ئەمجەد ساعدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوان، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە، ئازاد کرا.

ئەو چالاکە مەدەنییە کە لە نەخۆشی هەرسکردن ئازار دەچێژێ، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریی دەرمانی، پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کرابوو.

ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانبار، ئەمجەد ساعدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتگنەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، کرابوو.

هەروها ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان، ئەو چالاکە مەدەنییە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش چەند ڕۆژ بە کەفالەت ئازاد کرابوو.

هەتا ئێستا لە تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەمجەد ساعدی، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.