مامۆستایەکی ئایینی کورد دوای بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەسبەسەر کرا

16:07 - 12 رێبەندان 2722

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندان، مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی، پێشنوێژی مزگەوتی "چواریاری نەبی" لە پیرانشار پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.

 به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ئەم مامۆستا ئایینییه کورده دوای دەسبەسەرکردنی لەبەر دەستدا نییه .

 ئەم سەرچاوە ئاگادارە هۆکاری بانگهێشت‌کران و دەسبەسەرکردنی ئەم مامۆستایەی بۆ پشتیوانی‌کردن لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان ڕاگەیاندووە.

 هەر لەو پێوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندان، مامۆستا لوقمان ئەمینی، پێشنوێژی مزگەوتی جامیعەی چواریاری نەبیی شاری سنە و مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵە، پێشنوێژی مزگەوتی جامێعی گوندی نەنەڵەی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.