ئیلام؛ ئارین کۆخایی بە دوورینەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرت

10:56 - 26 رێبەندان 2722

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، ئارین کۆخایی، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام، بە دوورینەوەی لێوەکانی لە زیندانی ئەو شارە، مانی لە خواردن گرت.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بەنیسبەت پێڕانەگەیشتن بە دۆسییەکەی دەستی داوەتە مانگرتنەوە.

ئارین کۆخایی، لەلایەن لقی ٣ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئیلامەوە، بە "پێکهێنانی گرووپی تاوانکارانە، تێکدان و خۆنوێنی بە چەکی گەرم و بشێوی لە نەزمی گشتی" تۆمەتبار کراوە.

سەرماوەزی ئەمساڵ، ئەو هاووڵاتییە کوردە لە دۆسییەیەکی دیکەدا، بە تۆمەتی "بێڕێزی بە پیرۆزییەکان"، لەلایەن دادگای کەیفەریی ئیلامەوە، بە سزای نەختی مەحکووم کرابوو.

ئارین کۆخایی لەدایکبووی ساڵی ١٣٨٢، لە ڕێکەوتی ٨ی خەزەڵوەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، بۆ زیندانی ناوەندیی ئیلام، ڕاگوێزرابوو.