ئایەت عارفی‌نیا، لە زیندانی ئیلام ئازاد کرا

11:21 - 25 رێبەندان 2722

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، ئایەت عارفی‌نیا، خوێندکاری دەرچووی یاسا و بەڕێوەبەری کاناڵی "آبدانان در گذر زمان"، پاش دەرکرانی بەخشنامەی "لێبوردن و کەمکردنەوەی سزا گشتییەکان" لە زیندانی ئیلام ئازاد کرا.

ئایەت عارفی‌نیا، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیلام بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ڕەجەب محەممەدی" بە تۆمەتی "دروستکردنی گرووپ بەمەبەستی تێکدانی نەزمی ناوخۆیی وڵات" بە ٦ ساڵ (کە سێ ساڵی هەڵپەسێردراوە) و "چالاکی و پڕوپاگەندە دژی نیزام" (لە ڕێگای دامەزراندنی کاناڵی تێلێگرامییەوە)"، بە ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندان مەحکووم کرابوو. هەروەها پارسپۆرتەکەی دەستی بە سەرداگیرابوو و بە دوو ساڵیش قەدەغەبوونی چوونەدەرەوە لە ئێران، مەحکووم کرابوو.

ئایەت عارفی‌نیا، خەڵکی شاری ئاودانان، ڕۆژی دووشەممە ٩ی خەزەڵوەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کرابوو.