سزای لەسێدارەدانی دوو زیندانی لە زیندانی ورمێ جێبەجێ کرا

11:17 - 25 رێبەندان 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "محەممەدعەلی ئەختەری کەهلان" و "میلاد جاجویی خانیک"، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، جێبەجێ کرا.

ئەو دوو زیندانییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون.

ئەو دوو زیندانییە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٧، لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "میلاد غەفارزادە قەرەقشڵاق" بە تۆمەتی "دزیکردنی چەکدارانە کە بووەتە هۆی کوشتنی کەسێک"، لە زێڕفرۆشییەکی ورمێ، دەسبەسەر و مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٨، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە تۆمەتی "موحاربە"، لە ڕێگای دزیکردنی چەکدارانەوە، بە لەسێدارەدان مەحکووم کرابوون.