سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:05 - 25 رێبەندان 2722

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین" بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.

سەیوان ئیبراهیمی بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، ئازاد کراوە.

ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کراوە.

سەیوان ئیبراهیمی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی سەیوان ئیبراهیمی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.