هاووڵاتییەک لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:13 - 12 رێبەندان 2722

ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئاروین نیک‌پەی" کوڕی حەسەن خەڵکی گوندی "نێ"ی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی، لە شاری مەریوان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان، دەسبەسەر کردووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو لاوە کوردە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو لاوە لە گوندی "نێ" و لەپ‌تاب و مۆبایلەکەی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان لەگەڵ هاووڵاتییانی خەڵکی "نێ" تووشی تێکهەڵچوون بوون و ناچاربوون ئەو گوندە بەجێ بهێڵن.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.