زیندانی نەغەدە؛ جەماڵ عەلیزادە بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی ئازاد کرا

16:58 - 23 رێبەندان 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، جەماڵ عەلیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی نە‌غەدە، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کراوە.

جەماڵ عەلیزادە بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوو و دواتر بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی، هێرشیان بردبووە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و بە بێ هەبوونی بەڵگەی یاسایی دەسبەسەریان کردبوو.