کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری سەردەشت گیانی لەدەست دا

11:18 - 22 رێبەندان 2722

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢١ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی "حوسێن محەممەدی"  ناسراو بە (وسێن تەلانی) خەڵکی شاری ڕەبەت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری سەردەشت گیانی لەدەست دا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشووی ئەو کۆڵبەرە، لە سنووری "زڵێ"ی سەردەشت، تەقەیان لێ‌کردبوو.

ئەو کۆڵبەرە، تەمەنی ٥٠ ساڵ بووە و خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.