سنە؛ دەسبەسەرکرانی کاراتەکایەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

11:09 - 12 رێبەندان 2722

ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕێبەندان، ئارمان مینبەری، خەڵکی سنە و وەرزشوانی بواری کاراتە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی، ئەو هاووڵاتییە کوردەیان لە کاتی چوون بۆ سەر کارەکەی، دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، بێ‌ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.