سەقز؛ عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری دەسبەسەر کرا
22:08 - 20 رێبەندان 2722
ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕێبەندان، عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ئەم چالاکە کرێکارییە لە شەقامی "شوهەدا"ی شاری سەقز، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ١١ی جۆزەردانی ئەمساڵ بە تۆمەتەکانی "بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی و پڕوپاگەندە دژ بە نیزام لە بەرژەوەندیی یەکێک لە گرووپ یان ڕێکخراوە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران" لە لقی ١ی دادگای ئینقلابی سەقز بە سەرۆکایەتیی دادوەر "جەواد مستەفایی" دادگایی کرا و لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان بە بێتاوان ناسرا.