سنە؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:23 - 20 رێبەندان 2722

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ڕێبەندان، محەممەدعوبەید حەقیقیان، فەرمانبەری پێشووی دادگوستەریی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگویزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە کاتی دەسبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییەوە تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و هەتا ئێستا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دیاریکردنی پارێزەر، بێبەری کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.