سنە؛ بەردەوامیی دەسبەسەریی سەیوان ئیبراهیمی، ئەندامی ئەنجومەنی "نۆژین"

11:07 - 20 رێبەندان 2722

سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی نۆژین تاکوو ئێستا لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا دەسبەسەرە.

ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کراوە.

سەیوان ئیبراهیمی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی بەفرانبار، سەیوان ئیبراهیمی لە کاتی بەدواداچوون بۆ دۆسییەی هاوژینەکەی زارا محەممەدی، لە دادگای ئینقلابی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی بەفرانبار، بە دانانی کەفاڵەت ئازاد کرابوو.