زانیار ئەسەدی بە دانانی بارمتە لە کانوونی ئیسلاح و تەربییەتی سنە ئازاد کرا

17:37 - 19 رێبەندان 2722

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ڕێبەندان، زانیار ئەسەدی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی کامێران، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی لە کانوونی ئیسلاح و تەربییەتی سنە، ئازاد کرا.

ئەو مێرمنداڵە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەسپێراگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە و هەتا ئێستا لە تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ناوبراو، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی سەرماوەز، زانیار ئەسەدی لە یەکێک لە شەقامەکانی کامێران بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.