سەید تارق حوسێنی، خوێندکاری زانستی دینی لە شاری جوانڕۆ دەسبەسەر کرا

10:59 - 12 رێبەندان 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندان، سەید تارق حوسێنی، خوێندکاری زانستی دینی لە شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و بە شکاندنی شووشە و دەرگای ماڵەکەی، ناوبرایان دەسبەسەر کردووە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەید تارق حوسێنی پاش دەسبەسەرکرانی، بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی کرماشان، ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو خوێندکارە ئایینیە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.