نەغەدە؛ دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

16:46 - 18 رێبەندان 2722

 سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد کەریمی" کوڕی مستەفا و "سەلاح مەولوودزادە" کوڕی قادر خەڵکی گوندی "قەڵاتان" سەر بە شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و دوای پشکنینی ماڵەکانیان دەسبەسەریان کردوون.

ئەم دوو هاووڵاتییە دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە ئازاد کراون.