ناڕوونیی چارەنووسی خوێندکارێکی کورد پاش ٣ حەفتە لە دەسبەسەرکرانی

10:54 - 18 رێبەندان 2722

سەرەڕای نزیک بە سێ حەفتە لە دەسبەسەرکرانی ناسێح تەهازادە، خوێندکاری زانستی پزیشکیی خەڵکی پیرانشار، لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو خوێندکارە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها نووسیویەتی: هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، بێ‌ئاکام بووە.

ئەو خوێندکارە کوردە مانگی بەفرانبار لە شاری زاهیدان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە، ڕاگوێزرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ناسێح تەهازادە و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.