سنە؛ دەسبەسەرکرانی ڕاهێنەرێکی تۆپی پێ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

10:56 - 17 رێبەندان 2722

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ڕێبەندان، پوویا ڕۆستەمی‌پوور تەمەن ٣٢ ساڵ و ڕاهێنەری تۆپی پێ و دەرچووی بیوشیمیی زانکۆی ئازادی سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کرا و بۆ گرتنگەی ئەمنییەتیی شارام‌فەر ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان لە ناو ماشینەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردبوو.

هیزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی پوویا ڕۆستەمی‌پوور هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و پاش پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بە سەر کامپیوتێر و هێندێک کەرەستەی ئەلێکترۆنیکی ناوبراودا، گرتووە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا، نییە.