هاووڵاتییەکی پیرانشاری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

10:53 - 17 رێبەندان 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی ڕێبەندان، کەیوان قوربانی‌نژاد کوڕی لوقمان خەڵکی شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی نەغدە ئازاد کراوە.

ئەو لاوە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەسپێراگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کراوە.

کەیوان قوربانی‌نژاد ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانەوە بۆ زیندانی نەغەدە، ڕاگوێزرا.

کەیوان قوربانی‌نژاد لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی شاری پیرانشار، دەسبەسەر کرابوو.