دایک و کوڕێکی بوومەلەرزەلێدراوە بەهۆی گازگرتوویی گیانیان لەدەست دا

11:31 - 16 رێبەندان 2722

بەرپرسی ئورژانسی پارێزگای ورمێ لە وتووژێکدا، لەگەڵ "ئیسنا" ڕایگەیاند: ژنێکی تەمەن ٨٠ ساڵە لەگەڵ کوڕە تەمەن ٥٦ ساڵەکەی، لەکاتی بەکارهێنانی خەڵووز بۆ خۆگەرمکردنەوە لە خێوەت، تووشی گازگرتوویی هاتوون و گیانیان لەدەست دا.

فەرزین ڕەزازادە، هەروەها ڕایگەیاند: ئەو ڕووداوە ڕۆژی شەممە ڕووی داوە و ئەو دوو ئەندامەی بنەماڵەیە، خەڵکی فەیرووقی شاری خۆی بوون.

ئەو بەرپرسە حکوومەتییە هەروەها ڕایگەیاندووە: لە ڕێکەوتی ٩ بەفرانبارەوە هەتا ئێستا، ١٤٠ کەس لە بوومەرزەلێدراوەکانی شاری خۆی، تووشی گازگرتوویی هاتوون.

 لەلایەکی دیکەوە و بەپێی ڕاپۆرتی خاچی سووری پارێزگای ورمێ، سێ منداڵیان لە مردن ڕزگار کردوون کە بەهۆی دووکەڵی "والور" ژاراوی بوون.