پشتڕاستکرانەوەی حوکمی کاتیی پێشگرتن لە خوێندن و سەرکۆنە بە نووسراوەی زانا سجوودی لە کۆمیتە ئێنزباتیی زانکۆی خاڕەزمی

15:27 - 9 رەشەمه 2722

حوکمی کاتیی پێشگرتن لە خوێندن بۆ ماوەی نیو ساڵ و سەرکۆنەکرانی بە نووسراوەی زانا سجوودی، خوێندکاری قۆناغی کارناسایی وەرزش لە زانکۆی خاڕەزمی و خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن کۆمیتەی ئێنزیباتییەوە پشتڕاست کرایەوە.

کۆمیتەی ئێنزباتیی زانکۆی خاڕەزمی بە پشتبەستن بە ماددەکانی ٤٣ و ١٣ و هەروەها ماددەی ٥٣ی شێوەنامەی ئێنزیباتیی خوێندکاران، حوکمی سەرەتایی دژی ئەو خوێندکارە کوردەی پشتڕاست کردووەتەوە.

ئەو حوکمە ڕێکەوتی ٢ی ڕێبەندان دەر کراوە و بەو خوێندکارە کوردە ڕاگەیەندراوە.

ئەو خوێندکارە کوردە ڕێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەر، بەهۆی "بەشداری لە ناڕەزایەتییەکان" لەلایەن کۆمیتەی ئێنزیباتییەوە بە شێوەی کاتی لە خوێندن بۆ ماوەی ٦ مانگ و سەرکۆنە بە نووسراوە، مەحکووم کرابوو.