مێرساد دەرویشی کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی ‌باوەجانی بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا

16:42 - 8 رەشەمه 2722

ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕەشەمە، مێرساد دەرویشی، کۆڵبەری خەڵکی شاری سەلاسی ‌باوەجانی، بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان، گیانی لەدەست دا.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕەشەمە، ئەو کۆڵبەرە لەگەڵ ٥ کۆڵبەری دیکە، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە جاددەی جوانڕۆ - پاوە، (شوانکارە) بەسەختی بریندار بوون.

مێرساد دەرویشی کوڕی عەلی خەڵکی گوندی "کانی دانیال"ی شاری سەلاسی‌ باوەجانییە.