بۆکان؛ لاوێک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

16:33 - 8 رەشەمه 2722

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی "ڕێباز تەمامی" تەمەن ١٨ ساڵ، کوڕی ئەحمەد خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو لاوە کوردەیان دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، کردووە.

ڕێباز تەمامی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.