باپیرە بەرزە بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا

12:08 - 7 رێبەندان 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی ڕێبەندان، باپیرە بەرزە، زیندانی سیاسیی پێشوو و خەڵکی گوندی "چیانە"ی شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی نەغەدە، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی سێشەممە ١ی سەرماوەز، لە سێڕێیانی پەسوێ بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری ورمێ، کرابوو.

ئەو زیندانییە سیاسییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ڕەزبەر، باپیرە بەرزە بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرابوو.