شنۆ؛ مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

12:02 - 7 رێبەندان 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی ڕێبەندان، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ، بە ناوی "کۆمار شابۆیی" کوڕی سیامەند خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو مێرمنداڵەیان لە ماڵەکەی خۆیدا، دەسبەسەر کردبوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەری ئەو مێرمنداڵە، مۆبایلەکەی و هەروەها هێندێک کەرەستەی کەسیی ئەندامانی ئەو بنەماڵەیان لەگەڵ خۆیان، بردبوو.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی کۆمار شابۆیی زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.