هاووڵاتییەک لە کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

16:25 - 6 رێبەندان 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ''ئەحمەد باباخانی'' خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان بردووە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەحمەد باباخانی دوای دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداریی لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، لە هۆکار و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ئەحمەد باباخانی برای موسا باباخانی، چالاکیی سیاسیی کورده کە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە هۆتیڵ ''گوڵی سلێمانی'' لە شاری هەولێر لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێرۆر کرا.