دیواندەرە؛ هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

10:21 - 6 رێبەندان 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەد مورادپوور" خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردبووە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.

هەروەها هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەیان و هەروەها هێندێک کەرەستەی کەسیی ئەندامانی ئەو بنەماڵەیان لەگەڵ خۆیان، بردبوو.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی محەممەد مورادپوور، زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.