هاووڵاتییەک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە شاری پیرانشار بریندار کرا

10:17 - 6 رێبەندان 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی "حەسەن پێترۆسی" خەڵکی شاری پیرانشار، لە سنووری ئەو شارە بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو بە گومانی پێبوونی شتومەکی قاچاغ، ئەو هاووڵاتییە کوردەیان لە بەرزاییەکانی "قەندیل" لە سنووری پیرانشار، دابووە بەر دەسڕێژی گولـلە.

ئەو هاووڵاتییە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی کراوە.