زیندانییەک لە زیندانی کرماشان لە سێدارە درا
18:02 - 14 بەفرانبار 2722
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەمە ١٤ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "فەرهاد (فەراح) کەریمی" لە زیندانی کرماشان جێبەجێ کرا.
ئەو هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەسبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای قەزاییەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا، سەپابوو.
فەرهاد (فەراح) کەریمی کوڕی محەممەدعەزیز خەڵکی گوندی "کۆمەرە"ی شاری پاوەیە.