حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک خەڵکی کەنگاوەر لە زیندانی کەرەج جێبەجێ کرا

10:51 - 5 رێبەندان 2722

ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕێبەندان، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "سامان نەبی گەڕووسی" خەڵکی شاری کەنگاوەر و دانیشتووی شاری کەرەج، لە زیندانی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

ئەو زیندانییە تەمەن ٣٠ ساڵ، پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "ماددەی سڕکەر" دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕێبەندان، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "سابینا ئیسماعیل‌‌زادە" تەمەن ٣٠ ساڵ، کوڕی خالید و خەڵکی مەهاباد، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.