هاووڵاتییەکی سەردەشتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

10:41 - 5 رێبەندان 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٤ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عوسمان پەردەدار" خەڵکی سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و  بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردبووە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و لە ماڵەکەی خۆیدا، دەسبەسەریان کردبوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییەدا چاوی ناوبراویان بەستووە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا، نییە.