کرماشان؛ سینا کاکی بۆ دووهەمین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:59 - 14 بەفرانبار 2722

ڕۆژی سێشەممە ٦ی بەفرانبار، سینا کاکی خەڵکی کرماشان، بۆ دووهەمین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا، نییە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

سینا کاکی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمی چلەی سینا نادری، لە گیانلەدەستداوانی خۆپیشاندانی کرماشان، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ زیندانی دێزڵاوای کرماشان، ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٥ی سەرماوەز، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کرا و بە "پڕوپاگەندە دژی نیزام" و "تێکدانی نەزمی گشتی"، تۆمەتبار کرابوو.