زیندانییەکی خەڵکی شاری مەهاباد لە زیندانی کەرەج لە سێدارە درا

11:53 - 4 رێبەندان 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕێبەندان، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "سابینا ئیسماعیل‌زادە" تەمەن ٣٠ ساڵ، کوڕی خالید خەڵکی مەهاباد، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج، جێبەجێ کرا.

ئەو زیندانییە خوێندکاری مێعماری بووە و ٦ ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندییدار بە "ماددەی سڕکەر" دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بە ئێعدام، مەحکووم کرابوو.

لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە هەتا ئێستا لەلایەن ناوەندە فەرمی و میدیاکانی ناوخۆی ئێرانەوە، ڕانەگەیەندراوە.