هاووڵاتییەکی کورد بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا

11:33 - 4 رێبەندان 2722

ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمیر مورادی" تەمەن ٢٤ ساڵ، کوڕی ئەحمەد خەڵکی "میراوا"ی بۆکان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە، کرا.

ئەو هاووڵاتییە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بۆکان، بە تۆمەتی "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی" بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری، مەحکووم کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتی - سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر و پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

ئەمیر مورادی لە گرتنگە بەتوندی لەلایەن هێزە ئەمنییەتی - سەرکوتکەرەکانەوە ئەشکەنجە کرابوو.

ئەمیر مورادی خێزاندار و باوکی منداڵێکە.