حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی هەرسینی لە زیندانی کەرەج جێبەجێ کرا

11:21 - 4 رێبەندان 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار،حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "شەرەف‌خان ئەکبەری" خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج، جێبەجێ کرا.

ئەو زیندانییە چەند ساڵ پێش بە تۆمەتیی پەیوەندییدار بە "ماددە هۆشبەرەکان" دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بە ئێعدام، مەحکووم کرابوو.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕێبەندان، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "سابینا ئیسماعیل‌زادە" تەمەن ٣٠ ساڵ، کوڕی خالید خەڵکی مەهاباد، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج، جێبەجێ کرابوو.