سەقز؛ مامۆستا سابیر خودامورادی بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە شاری هەمەدان کرا

12:09 - 3 رێبەندان 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕێبەندان، مامۆستا سابیر خودامورادی، پێشنوێژی هەینیی شارەکی قەوخی سەقز، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە شاری هەمەدان، کرا.

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، ئەو مامۆستا کوردە ئەمە دووهەمین جارە بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە شاری هەمەدان، دەکرێت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هۆکاری بانگهێشتکردنی ئەو مامۆستا کوردە پشتیوانی لە خۆپێشاندانی هاووڵاتییان، بووە.

کۆبوونەوەی دادگاییکردنی مامۆستا سابیر خودامورادی کە بریار بووە لە ڕێکەوتی ١٣ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە هەمەدان بەڕێوەبچێت، هەڵوەشایەوە.