سێ هاووڵاتیی کورد پاش ٢٨ ڕۆژ دەسبەسەرکران لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان ئازاد کران

11:40 - 3 رێبەندان 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی محەممەد وەلەدبەیگی کوڕی نێعمەت، ئاریان ڕەزایی کوڕی جەلیل و هێژا سلێمانی کوڕی سەیدکەریم، خەڵکی گوندی "نۆریاو" سەر بە شاری پاوە، لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان ئازاد کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ لاوە بەبێ دانانی بارمتە لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان، ڕۆژی ڕابردوو، ئازاد کراون.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەو سێ هاووڵاتییە بەهۆی نەبوونی هیچ بەڵگەیەک لە سەریان، بە بێتاوان ناسران.

ئەو سێ هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان، بێبەری کراون.

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی بەفرانبار، ئەو سێ هاووڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ زیندانی کرماشان ڕاگوێزرابوون.