دوو هاووڵاتی لە زیندانی سەڵماس لە سێدارە دران

10:47 - 1 رێبەندان 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "کامیل دودکانلوو" و "سەید فەرهاد حوسێنی‌تەمرئاوا"، لە زیندانی سەڵماس جێبەجێ کرا.

کامیل دودکانلوو خەڵکی گوندی "قاباخ تەپە"ی شاری سەڵماسە و چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "ماددەی سڕکەر" دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

کامیل دودکانلوو خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.

سەیدفەرهاد حوسێنی خەڵکی گوندی "تەمرئاوا"ی شاری سەڵماسە و نزیک ساڵ و نیوێک پێش، بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەسبەسەر و  بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: سەید فەرهاد حوسێنی و کامیل دودکانلوو