کۆڵبەرێکی تەمەن ١٥ ساڵ بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەست دا

11:27 - 30 بەفرانبار 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی "هیوا ئیختیارەدینی" کوڕی محەممەد و گوڵاڵە خەڵکی شاری "ئارمردە"ی بانە، بەهۆی سەرمابردوویی لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی ئەو شارە، گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەر مێرمنداڵە بەهۆی تاریک بوونی هەوا و ونکردنی ڕێگاکەی و دابڕان لە کۆڵبەرەکانی دیکە، بەهۆی سەرمابردووییەوە لە کاتی کۆڵبەریدا، گیانی لەدەست داوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە ساڵی ٢٠١٢ هەتا ٢٠٢٢، بە گشتی ١٨٤٩ کۆڵبەر، لە سنوورەکانی کوردستان بریندار بوون و کوژراون.