سەیوان ئیبراهیمی، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین" دەسبەسەر کرا

16:12 - 29 بەفرانبار 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار، سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو ئەندامەی نۆژین پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا، نییە.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی بەفرانبار، سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین" بە کەفاڵەت ئازاد کرابوو.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار، سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.