حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک لە زیندانی ئیلام جێبەجێ کرا

16:08 - 29 بەفرانبار 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "قودرەت زیبرەم" تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری ئیلام، لە زیندانی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

ئەو زیندانییە ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی بەفرانبار، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.

قودرەت زیبرەم سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.