سێ هاووڵاتیی دیکەی پیرانشاری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

17:10 - 28 بەفرانبار 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار، سێ هاووڵاتیی دیکەی کورد بە ناوەکانی "سینا دەشمێر"، "قادر محەممەدپوور" و "موحسین قادری" خەڵکی گوندی "گەزگەسک"ی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و  بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو سێ هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

لەو پەیوەندییەدا، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار، سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "تەها ڕەسووڵیان، ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور و شاهۆ عەبدوڵڵاپوور"، خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزران.