سنە؛ سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

17:03 - 28 بەفرانبار 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار، سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

سۆما پوورمحەممەدی لە کاتی بەدواداچوون بۆ دۆسییەی هاوژینەکەی، ئیدریس منبەری لە دادگای ئینقلابی سنە دەسبەسەر کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی سەرماوەز، ئیدریس مینبەری، چالاکی مەدەنی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە و پاش پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بە سەر لەب‌تاب و هێندێک کەرەستەی کەسیی ئەو چالاکە مەدەنییەدا گرتووە.