چالاکێکی مەدەنی لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

11:24 - 28 بەفرانبار 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار، تەها ڕەسووڵیان، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو چالاکە مەدەنییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە مەدەنییە، هێرشیان کردبووە سەر ماڵەکەی و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردبوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی تەها ڕەسووڵیان، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.