هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری شنۆ دەسبەسەر کرا

11:21 - 28 بەفرانبار 2722

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرعان حەسەن‌زادە" خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و  بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی لە خاڵی پشکنینی "نەڵیوان"ی شنۆ لەگەڵ لێدان و ئازار و ئەشکەنجەی ئەو هاووڵاتییە، ناوبرایان دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی فەرعان حەسەن‌‌زادە، زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.