مەهاباد؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

10:30 - 27 بەفرانبار 2722

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی "ڕەسووڵ بەهمەنی" خەڵکی گوندی "خۆڕخۆڕە"ی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و چارەنووسی ڕەسووڵ بەهمەنی، زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی بەفرانبار، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "جەلال عەلەوی"، "جەماڵ عەلەوی"، "مەسعوود شەپهە" و "کەیوان قاسم‌زادە" خەڵکی گوندی "کۆسەکەرێز"ی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.