چوار هاووڵاتیی لە مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

10:27 - 27 بەفرانبار 2722

ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی بەفرانبار، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "جەلال عەلەوی"، "جەماڵ عەلەوی"، "مەسعوود شەپهە (سەرب)" و "کەیوان قاسم‌زادە" خەڵکی گوندی "کۆسەکەرێز"ی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردبووە سەر ماڵی ئەو چوار هاووڵاتییە و ئەوانیان دەسبەسەر کردبوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەو چوار هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکرانیان، بۆ شو‌ێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو چوار هاووڵاتییە زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.