مامۆستایەکی ئایینی لە شاری بۆکان دەسبەسەر کرا

16:41 - 26 بەفرانبار 2722

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانبار، مامۆستا حەسەن فەتحی خزرلەکی، پێشنوێژی گوندی "قازڵیان"ی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو مامۆستا کوردەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی مامۆستا حەسەن فەتحی، زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.