دەسبەسەری دوو هاووڵاتیی دیکە لە شاری بۆکان

11:37 - 26 بەفرانبار 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "مەسعوود دارسەنج" و "تەوفیق ڕەسووڵی" خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزران.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو  دوو هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: هێزە ئەمنییەتییەکان کەرەستەی کەسیی وەک مۆبایل و لەپتابی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان، لەگەڵ خۆیان بردووە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو دوو هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا، نییە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانبار، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی "عەلی گوڵمحەممەدی"،"وەلی گوڵمحەممەدی" و "سامان مەنگوڕ" خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.