بۆکان؛ سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

11:16 - 26 بەفرانبار 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانبار، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی "عەلی گوڵمحەممەدی"،"وەلی گوڵمحەممەدی" و "سامان مەنگوڕ" خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراون کە عەلی گوڵمحەممەدی هەر لە شوێنی کارەکەی، دەسبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو سێ هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.